کیمبێرلی نۆیڵ کارداشیان (بەئینگلیزی: Kimberly Noel Kardashian) ناسراو بە کیم کارداشیان، لە ٢١ی ئۆکتۆبەری ساڵی ١٩٨٠ لە لۆس ئانجلەس،کالیفۆرنیا، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لەدایکبووە. کەسایەتی تەلەفزیۆنی، نمایشکار، ئەکتەر وە دیزاینەری جل و بەرگە. سەرەتای دەرکەوتنی لەگەڵ پاریس هیڵتن بوو کە ھاوڕێی یەکتر بوون. دوای ساڵی ٢٠٠٣ گرتەی سێکسی کیم و ھاوڕێ کورەکەی بە ناوی ڕەی جەی بڵاوبووەوە لە ساڵی ٢٠٠٧. دوای ئەو ساڵە کیم و خێزانەکەی دەستیان بە دەرکەوتن کرد لە تەلەفزیۆنی ڕاستی زنجیرەی Keeping Up with the Kardashians. لە ساڵی ٢٠١٠ کیم بوو بە بەرزترین ئاستی کەسایەتی تەلەفزیۆنی، لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ئاستی قازانجی بە ٦ ملیۆن دۆلار مەزەندە کرد. وە لە ساڵی ٢٠١٥ دا ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ئاستی قازانجی بە ٥٣ ملیۆن دۆلار راگەیاند.
2007-1980 سەرەتای ژیان
كیم له 21ی تشرینی یەکەمی 1980 له لۆس ئانجلەس، کالیفۆرنیا له دایك بووه، دایك كریس و باوك ڕۆبێرت، دوو خوشكی هه‌یه به ناوه‌كانی كۆرتنه‌ی و كڵۆی وه‌هه‌روه‌ها برایه‌كی له خۆی بچوكتری هه‌یه به ناوی ڕۆب، دایك و باوكی له 1991 له یه‌كترجیابوونه‌وه، له هه‌مان ساڵ دایكی شووی به برووس جێنه‌ر كرد(كه دواتر برووس هه‌م ناو و هه‌م ڕه‌گه‌زی خۆی گۆڕی ناوی خۆی كرد به كایتلین). وه دوو زڕخوشكی تری هه‌یه به ناوه‌كانی كێنده‌ڵ و كه‌یلی.
وه له Marymount High School و , Roman Catholic خوێندویه‌تی .
كیم ساڵی 2000 له ته‌مه‌نی 19 ساڵی له‌گه‌ڵ به‌رهه‌مهێنه‌ری مۆسیقا دەیمن تۆماس په‌یوه‌ندی سۆزداری به‌ست، وه له 2003 له یه‌كترجیابوونه‌وه. دوای ئه‌و جیابوونه‌وه‌یه كیم ڕه‌فتاره‌كانی به ته‌واوی ڕوو له گۆڕان کرد. له‌و ماوه‌یه‌دا كیم هاوڕێیه‌تی له‌گه‌ڵ پاریس هیڵتن دا هه‌بوو، هه‌ر به هۆی ئەو هاوڕێتییەوە سه‌رنجی میدیاكانی به لای خۆی ڕ‌اكێشا. دواتر، به ته‌واوی له یه‌كترجیانه‌بووبونه‌وه له‌گه‌ڵ دەیمن تۆماس كه په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ گۆرانیبێژی ئه‌مریكی ڕەی جەیبه‌ست .
2009-2007: سه‌ره‌تای پیشه
له شوباتی 2007، گرته‌ی سێكسی كیم و هاوڕێ كوڕه‌كه‌ی ڕەی جەی دزه‌ی كرد كه له 2003 دا تۆمار كرابوو.
لة 2006, كيم چووه ناو جیهانی بازرگانی له‌گه‌ڵ هه‌ر دوو خوشكه‌كه‌ی وه فرۆشگایه‌كی كرده‌وه به ناوی D-A-S-H له كاله‌بۆسه‌س، كالیفۆرنیا. له تشرینی یه‌كه‌می 2007، كیم له‌گه‌ڵ کریسی دایكی و برووسی زڕباوكی كه ناوی خۆی گۆڕی بوو بۆ كایتلین، وه خوشك و براكانیكۆرتنه‌ی،كڵۆی و ڕۆب; وه زڕخوشكه‌كانی كێنده‌ڵ و كه‌یلی، بوون به ئه‌ستێره‌ی ته‌له‌فزیۆنی راستی له زنجیره‌ی Keeping Up with the Kardashians. زنجیره‌كه سه‌ركه‌وتوو بوو بۆ تۆڕی !E . له كانونی یه‌كه‌می هه‌مان ساڵ، كیم چه‌ند وێنه‌یه‌كی ڕووتی گرت بۆ گۆڤاری پلەی بۆی. له 2007 كیم له‌گه‌ڵ هه‌ر سێ هاوكاره‌كه‌ی برایان لی، ڕۆبەرت شاپیرۆ و ئێم جەی ئێن کۆمپانیای شوودازڵیان دامه‌زراند.
له 2008، كیم ڕۆڵی بینی له فیلمێكی گاڵته‌بازی به ناوی Disaster، كه له فیلمه‌كه ڕۆڵی كه‌سێكی ئه‌بینی به ناوی لیزا. هه‌ر له هه‌مان ساڵدا، به‌شداری كرد له وه‌رزی حه‌وته‌می سه‌ما كردن له‌گه‌ڵ ئه‌ستێره‌کان.

0 التعليقات :
إرسال تعليق