"١٠" زانیاری گرنگ لەسەر پرۆسەی سێكس كردن




١- بە گشتی سێكسێكی باش ١٥ خولەك دەخایەنێت، كە دە خولەكی یەكەمی بۆ لەباوەش گرتن و ماچ كردن و ٥ خولەكی كۆتایی بۆ سێكسی ڕاستەقینەیە.
٢- مرۆڤ تەنیا بوونەوەری سەر ئەم زەویە نییە كە بۆ چێژ وەرگرتن سێكس دەكات، دۆلفینەكان و مەیمون "شامپانزە"كانیش هەندێكات بۆ چێژ وەرگرتن سێكس دەكەن نەك بۆ وەچە خستنەوە.

٣- یانزدە لەسەدی پیاوان كێشەی هەڵنەسانی ئەندامی نێرینەیان هەیە لەكاتێكدا ٢٥ لەسەدی پیاوان كێشەی زوو گەیشتن بە ئۆرگازمیان هەیە واتە زوو تێر بوون.

٤- لە كەش و هەوایەكی گەرمدا گەیشتن بە ئۆرگازم زووتر روو دەدات.

٥- ئەگەری سكپڕ بوون لەو ژنانەدا زۆر زۆر ترە كە دەگەن بە ئۆرگازم لەبەرئەوەی هێلكە بە ئاسانی دەتوانێت بچێتە ناو منداڵدانەوە.
٦- هاوڕەگەزبازی تەنیا تایبەت نییە بە مرۆڤ، شەمشەمە كوێرەی نێریش زۆرترین ڕادەی هاوڕەگەزبازی ئەنجامدەدەن لەنێوان شیردەرەكاندا.

٧- ئێستا كە خەریكیت ئەم بابەتە دەخوێنیتەوە 4000 كەس لە جیهاندا خەریكی ئەنجامدانی سێكسن، لە هەر رۆژێكیشدا 400 ملیۆن كەس لە دونیادا ئەو پرۆسەیە ئەنجامدەدەن.

٨- سێكس هێوركەرەوەیەكی زۆر باشی ئازاری سەرە "سەر ئێشە"، ئەگەر سەر ئێشەتان لەگەڵە، سێكس دەرمانێكی زۆر باشە.

٩- لە تەمەنی حەفتا ساڵیدا ٧٣ لەسەدی پیاوان توانای ئەنجامدانی سێكسیان هەیە، لەسەدا سی ژنانی سەروو هەشتا ساڵیش بەردەوام توانای سێكسیان هەیە و سێكس ئەنجام دەدەن.
١٠- لەو زانیارییانەی سەرەوە سەیر تریش ئەوەیە كە لە سەدا حەفتای ژنان پێیان باشترە چكلێت بخۆن تا ئەوەی كە سێكس بكەن.

Share on Google Plus
    Blogger Comment
    Facebook Comment

0 التعليقات :

إرسال تعليق